دەربارەی منداڵپارێز
ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە
دەربارەی بەرنامەی پاراستنی منداڵ و پرۆژەی گرتنەخۆ
بەرنامەی پاراستنی منداڵ ئامانجی بەهیزکردنی سیستەمی پاراستنی منداڵ لە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و ئیستیغلالکردنێک لە ئاستی خێزان و کۆمەڵگەو دامەزراوەکانی حکومەتدا بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی شیاوو شایستە بۆ هەموو منداڵێک بەبێ جیاوازی رەگەزو و دین و نەتەوە و زمان لە چوارچێوەی ریکەوتننامەی جیهانی مافەکانی منداڵ. وە پرۆژەی گرتنەخۆ پرۆژەیەکی درێژخایەنە لە پرۆژەکانی بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە منداڵپارێزی کوردستان و یارمەتیەکی ماددی مانگانە و هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ ئەو منداڵانە و خیزانەکانیان دابیندەکات کە پێویستیان بە یارمە تیدانە. ئامانج لە جیبەجیکردنی ئەم پرۆژەیە گەشەپیدانی ئاستی گوزەران و بژیوی خیزانی ئەو منداڵانەیە کە داهاتی خێزانەکانیان لە ئاستێکی نزمدایە و خێزانەکانیان ناتوانن پێداویستیە بنەرەتیەکانیان بۆ دابین بکەن
ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان
کارکردن لەسەر فاکتەرە جیاوازەکان بۆ زیاتر ناساندنی پرۆژەی گرتنەخۆ و دانانی پلان بۆ هێشتنەوە و دۆزینەوەی سپۆنسەرەکان –
کارکردن و پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی لیستی هاوکاریەکان –
ڕاپەڕاندنی کاروباری نێوان سپۆنسەر و ڕێکخراو و سودمەندەکان –
کارکردن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سپۆنسەر و سودمەندەکان –
پێشکەشکردنی هاوکاری بە لێپرسراوی ئۆفیسەکانی پرۆژەی گرتنەخۆ –
وەرگێڕانی نامەی نێوان سودمەندەکان و سپۆنسەرەکان لە زمانی کوردی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وە بە پێچەوانەوە –
نوسین و ئامادەکردنی پرۆپۆسەڵ –
نوسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە و ساڵانە و ڕاپۆرتی ڕاگەیاندن –
ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەی گرتنەخۆ، پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن بە بەڕێوەبەری بەرنامەی پاراستنی منداڵ –
سەرپەرشتیکردنی کارمەندانی پرۆژەی گرتنەخۆ، ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان، دانانی ئامانج بۆیان، وە کارکردن لەسەر بەرەوپێشبردنی کارەکان و تواناکانیان
جێبەجێکردن و پابەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ. دڵنیابوون لە پابەندبوون لە تەواوی کار و چالاکیەکانی پرۆژەکە –
ئەنجامدانی هەر ئەرکێک لە لایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە پێیبسپێردرێت –
بڕوانامە و داواکاریەکان
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان، پەروەردە، گەشەپێدانی منداڵ، یان بوارێکی پەیوەندیدار –
لانی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی لە سپۆنسەری منداڵ، پاراستنی منداڵان، یا بوارێکی پەیوەندیداردا هەبێت –
توانستی زمانی کوردی و ئینگلیزی زۆر باش بێت –
MS Office (Word, Excel, Outlook) توانای بەکارهێنانی –
توانای ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی زۆر باش بێت –
توانای پەیوەندیکردن و گونجانی هەبێت –
ماوەی گرێبەست : مانگی ٢٠٢٥/٩ تا ٢٠٢٥/١٢/٣١ ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەست هەیە
کاتی کارکردن: ٨:٣٠ بەیانی تا ٤:٠٠ پاش نیوەرۆ
More Information
- How to apply تکایە گووگل فۆرمی هاوپێج بە شێوازی داواکراو پڕ بکەرەوە